New Al Qaida Group for Kurdistan?
Kamal Chomani @KamalChomani – Dorbeen, a close Kurdish website to Al-Qaeda reported that Al-Qaeda of #Kurdistan will officially announces itself soon #TwitterKurds
تایبه‌ت دووربین
به‌پێی زانیاریه‌کانی دووربین ڕێکخراوی قاعیده له کوردستان له‌م ماوه‌دا به‌ڕه‌سمی بونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌یعه‌ت نوێ ده‌که‌نه‌وه بۆ دکتۆر ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری و وه‌فای خۆیان بۆ شێخ ئه‌بو محمدی جۆلانی ڕاده‌گه‌یه‌نن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست دووربین که‌وتوه، له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌و ململانێکانی شام له نێوان به‌ره‌ی نوسره وداعش له‌ناو ئه‌ندامان وسه‌رکرده‌کانی که‌تیبه‌کانی کوردستاندا که‌پێشتر سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق بوون دوو ڕا دروست بوه، ڕایه‌کیان پێیان وایه به‌یعه‌ت بده‌نه ئه‌بو به‌کری به‌غدادی ئه‌میری داعش و ڕای زۆرینه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه به‌ڕه‌سمی ڕێکخراوی قاعیده له کوردستان ڕابگه‌یه‌نن.سه‌باره‌ت به‌هه‌مان بیروبۆچونیش له‌نێو کورده‌کانی شامدا هه‌مان بیروڕا دروست بوه‌و زۆرینه پێیان وایه په‌یوه‌ست بن به قاعیده‌وه.
بڕیاره دوای دروستکردنی هه‌یکه‌له‌ی سه‌رکردایه‌تی له‌نێو خۆیاندا بهبهیاننامهیهک بونی ڕێکخراوی قاعیده له کوردستان ڕابگه‌یه‌نن،به‌ڵام تا ئێستا دیار نیه ئایا چالاکی سه‌ربازیان ده‌بێت یان ته‌نها ڕێکخستنه‌کانیان ڕێکده‌خه‌نه‌وه .
Dorbeen